بارزانی هاوخەمیی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دەربڕی

  2018-06-11 22:53      566 جار بینراوە        کۆمێنت
بارزانی هاوخەمیی بۆ كۆسرەت رەسوڵ دەربڕی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی حوزەیرانی 2018، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەربڕی.

لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوانیان  بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مام حەمید، مامی كۆسرەت رەسوڵ، مەسعود بارزانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی گەیاندە كۆسرەت رەسوڵ و ئومێدی خواست ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی بنەماڵەكەیان بێ و خوای گەورە كۆچكردو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات. 

لە بەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مەسعود بارزانی كرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو