ئەمریكاو كۆریای باكوور پیرۆزبایی لەروسیا دەكەن

  2018-06-12 10:27      245 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆشكی كرملن.. مۆسكۆ- روسیا

بەبۆنەی رۆژی جەژنی نیشتمانی (رۆژی روسیا)، كە هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوە مێژوویەكەی نێوان هەردوو وڵات، ئەمریكاو كۆریای باكوور پیرۆزبایی لەگەلی رووسیا دەكەن.
لەپەیامێكی كورتدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لەبری دۆناڵد ترامپ پیرۆزبایی لەحكومەت و گەلی روسیا كرد و هیوایخواست بنەماكانی ئازادی و سەروەری یاسا لەو وڵاتە بەرقەرار بێت.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكوور پەیامێكی كیم جۆن ئون-ی  بڵاویكردەوە كەتیایدا پیرۆزباییەكی گەرمی لەسەرۆكی روسیا كردبوو.
هەروەها هیوایشیخواست كە پەیوەندییەكانی كۆریای باكوور روسیا پیتەوتر بن لەڕابردوودا لەپێناو خزمەتكردن و بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو