كۆمسیۆن تۆمارێكی نوێی دەنگدەران ئامادە دەكات

  2018-06-12 11:21      247 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەجیاتی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تۆمارێكی نوێی دەنگدەرانیان دروست كردووە ‌و پشتیان بەو فۆڕمە خۆراكە بەستووە كە لەوەزارەتی بازرگانی نوێكراوەتەوە.
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان رایگەیاند لەجیاتی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران، كە كاتێكی زۆری دەویست، كۆمسیۆن تۆمارێكی نوێی دەنگدەرانی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان دروست كردووە، بۆ ئەو تۆمارە نوێیەش كە ئێستا 99% كارەكانی تەواوبووە، پشت بەو فۆڕمی خۆراكە بەستراوە، كە تاوەكو 31-12-2017 لە وەزارەتی بازرگانی نوێكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لەسەرەتای مانگی حەوتەوە، ئەو تۆمارە نوێیەی دەنگدەران بڵاودەكرێتەوە ‌و ئامادەدەكرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو