دۆناڵد ترامپ: دژبەیەكەكان و دوژمنەكانیش دەتوانن ببن بە دۆستی گیانی بەگیانی یەكترو پێكەوە هەنگاوی گرنگ بنێن

  2018-06-12 12:16      137 جار بینراوە        کۆمێنت
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی كۆبوونەوە مێژوویەكەی لەگەڵ كیم جۆن ئون-ی سەرۆكی كۆریای باكوور، كۆنگرەكی رۆژنامەنووسی لەسەنگافورە ئەنجامداو تا ئێستاش كۆنگرەكە بەردەوامە.
لەكۆنگرەكەدا ترامپ رایگەیاند كۆبوونەوەكەمان زۆر راستگۆیانەو زۆر بەهەرمدار بوو، توانیمان بەباشی یەكتر بناسین و ئامادەكاریمان كرد بۆ ئەوەی بتوانین لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبدەینەوە.
باسی لەوەشكرد كە 70 ساڵ بەر لەئێستا شەرێكی خوێناوی لەنیمچە دورگەی كۆریا روویداو بەهەزاران خەڵك گیانیان لەدەستدا، دوای كۆتایهاتنی ئەم شەڕەش ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغێك كە دەتوانین كۆتایی بەمە بێنین، چونكە رابردوو ناتوانێت پێناسەی داهاتوو بكات، ململانێكان و شەڕ ناتوانن ببن بەجەنگی بەیانی، بۆیە مێژوو چەندینجار ئەمەی سەلماندووە، كە دژبەیەكەكان و دوژمنەكانیش دەتوانن ببن بە دۆستی گیانی بەگیانی یەكترو پێكەوە هەنگاوی گرنگ بەرەو ئاشتی بنێن.
دڵنیایشیدا لەوەی كۆریای باكوور دەتوانێت كۆمەڵێك شتی گرنگ بەدەست بێنێت بەتایبەت دوای ئەوەی دەستبەرداری چەكە ئەتۆمییەكانی بوو، ئاشكراشیكرد سەرۆك كیم بەڵێنیداوە هەموو موشەكە بالیستییەكان كۆتایی پێ بهێنیت و چەكە ترسناكەكان لەناوبەرێت، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر باش دەبێت و چیتر تاقیكردنەوەی ئەتۆمی لەكۆریا ناكرێت.
وتیشی "رێكەوتننامەیەكی هاوبەشمان ئیمزا كرد كە لەم راگەیەندراوەدا جەخت لەوە كراوەتەوە دەبێت نیمچە دورگەی كۆریای باكوور لەچەكی ئەتۆمی دابماڵرێت".
باسی لەوەشكرد كە لەئیدارەكانی رابردوو هەرگیز ئەم هەنگاوەیان نەناوە بۆیە نەیانتوانیوە بەو ئەنجامە بگەن.
ترامپ جەختیشی لەوە كردەوە كە سزاكان وەكو خۆیان دەمێننەوەو هیواخوازیشن بتوانین هەموو ئەو سزایانە لا ببرێن و ئەو خانەوادانەی كە لەكۆریای باشوور و باكوور لەیەكتر دابڕاون یەك بگرنەوەو كۆتایی بەرۆژە سەخ  و تاڵەكان بهێنن و بەمنزیكانەش پەیوەندیەكانیان ئاسایی ببێتەوە.
راشیگەیاند كە بانگهێشتی كیم-ی كردووە بۆ كۆشكی سپی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو