ئەمریكاو توركیا تاوتوێی نەخشەرێگای بەڕێوەبردنی مەنبج دەكەن

  2018-06-12 14:26      107 جار بینراوە        کۆمێنت
جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریكا

وەزیری بەرگری ئەمریكا بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە توركیا و ئەمریكا كۆببنەوەو تاوتوێی جێبەجێكردنی نەخشە ڕێگای بەڕێوەبردنی مەنبج بكەن.
جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە واشنتۆن، ئاشكرایكرد بڕیارە ئەم هەفتەیە توركیا و ئەمریكا لەئەڵمانیا كۆببنەوەو تاوتوێی جێبەجێكردنی نەخشە ڕێگای بەڕێوەبردنی مەنبج بكەن.
ماتیس ئاماژەی بەوەشكرد كە لەئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ نەخشە ڕێگاكە دەكەن و ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ پێكهێنانی هاوكاری سەربازیی لەگەڵ توركیا لە مەنبج و لەهەفتەی داهاتووشدا لە ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی توركیا كۆبوونەوەیەكی دیكە بۆ تاوتوێكردنی نەخشە ڕێگاكە و چۆنیەتی جێبەجێكردنی.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكرد، بەپێی نەخشە رێگاكە لە سەرەتادا چەند یەكەیەكی سەربازی دەگوازرێنەوە دەورووبەری مەنبج و دواتریش یەكەی سەربازیی ھاوبەشی توركیا و ئەمریكا بۆ ناو شارەكە دەگوازرێنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو