عەبادی: نە پەرلەمان و نەحكومەت دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان نییە

  2018-06-12 18:28      289 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق

عەبادی رایگەیاند بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، سوتانی كۆگای دەنگەكانی رەسافەی بەغدا، بەئەنقەست بووە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند نەپەرلەمان و نەحكومەت دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان نییە، تەنها دادگای فیدراڵی دەتوانێت بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بدات.
وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، سوتانی كۆگای دەنگەكانی رەسافەی بەغدا، بەئەنقەست بووە.
لەبارەی رێككەوتنیشیان لەگەڵ توركیا بۆ ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان، عەبادی وتی: هیچ رێككەوتنمان لەگەڵ توركیا تایبەت بەئۆپراسیۆنەكان نییە.
جەختیشیكردەوە لەوەی لێدوانەكانی توركیا لەبارەی لەناوبردنی پەكەكە لەعیراق پروپاگەندەی هەڵبژاردنە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو