یەكێتی پەیامێك ئاراستەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق دەكات

  2018-06-12 20:34      554 جار بینراوە        کۆمێنت
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق كرد و تێیدا داوای چارەسەری دۆخی عیراق دەكات
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ پەیامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك گەیەندرایە مەرجەعی باڵای شیعە ئایەتوڵا عوزما عەلی سیستانی، كە هیمەت و حیكمەتی خۆی بخاتە كار كێشەی نێوان لایەنە شیعییەكان و لایەنەكانی تر بە پێی رێسای هەڵبژاردن‌و یاساو دەستور بەزووترین كات چارەسەر بكات.
هەر لە پەیامەكەی یەكێتیدا بۆ ئایەتوڵا عوزما عەلی سیستانیدا هاتووە عیراق بە دۆخێكی مەترسیداردا تێدەپەرێت، چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی تەوافقی فراوان، بەرپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی و سیاسی و یاسایی گەورەیە و رێزگرتنیشە لەمافی دەنگدەدران.
هەر لە پەیامەكەی یەكێتیدا هاتووە، ئێمە وەك هەمیشە بەشێك دەبین لە چارەسەر و بە یەكخستنی هەڵوێستی هێزە كوردستانییەكان  كاریگەری زیاتری دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان و دابینكردنی مافەكانیان لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو