موقتەدا سەدر و هادی عامری رێككەوتن

  2018-06-12 23:29      309 جار بینراوە        کۆمێنت
موقتەدا سەدر و هادی عامری

ئێوارەی ئەمڕۆ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح و موقتەدا سەدر سەرۆكی هاوپەیمانێتی سائیرون لەسەر دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رێككەوتنیان راگەیاند.
لە دیدارێكیاندا كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنەجەف لەماڵەكەی سەدر بەڕێوەچوو، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق.
راشیانگەیاندووە دەرگایان كراوەیە لە بەردەم سەرجەم لایەنە براوەكانیتر بۆ بەشداریكردن لەپێكهێنانی حكومەت.
لەبارەی بژاردنەوەی دەنگەكانیش هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا روونیكردەوە كێشەیان لەگەڵ ئەژمار و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان نییە ، بەڵام نابێت لە نێوان 5 بۆ 10% تێپەڕ بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو