پێشمەرگە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق دەكات

  2018-06-13 10:01      356 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدژی پیلانی چەند لایەنێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگەكانیان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی ١٢-ی ئایار، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لەبەردەم پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێكیان رێكخستووەو دەیانەوێت یاداشتێك بدەنە فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
خۆپیشاندانی هێزەكانی پێشمەرگە لەسلێمانی بەردەوامەو داوادەكەن بڕیارە هەژمارنەكردنی دەنگەكانیان هەڵبوەشێتەوە.
یەكێك لەپێشمەرگە بەشداربووەكانی خۆپیشاندانەكە بە(PUKnow)ی راگەیاند: داوای رەتكردنەوەی بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق دەكەین كە دەنگەكانی ئێمە هەژمارنەكردووەو دژی بڕیاری پەرلەمانی عیراقین بەڕەتكردنەوەی دەنگەكانمان.
ئەو پێشمەرگەیە وتیشی: لەبری رێزگرتن لەخەبات و قوربانیدان و شەهیدو بریندارەكانمان، ئاوا پاداشتمان دەدەنەوەو دەنگەكانمان زەوت دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو