یەكێتی و پارتی: بەزووترین كات وەفدی هاوبەش بۆ دانووستان پێكدەهێنین

  2018-06-13 11:02      237 جار بینراوە        کۆمێنت

هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لەپێكهێنانی كوتلەی پەرلەمانی لەلایەن هاوپەیمانی فەتح و سائیرون دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە...
بۆچوونی هاوبەشی ی.ن.ك و پ.د.ك دەربارەی هاوپەیمانی سیاسی نوێ‌ لەعیراق 
لەم دۆخە هەستیارو ئاڵۆزەی عیراق و كوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی خستە ناو گێژاوێكی ترسناك. ی.ن.ك و پ.د.ك، خۆمان و گەلی كوردستانمان، لە مەترسی ئەو كێشانە، لەكوردستان و عیراق دوورخستەوەو هەوڵێكی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێك بین لەچارەسەر، بەپێی دەستوورو رێساو یاساكانی هەڵبژاردن، لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوو لا بەڕاوێژ لەگەڵ یەك، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی عیراقمان كردو هەڵوێستی خۆمانمان پێڕاگەیاندن. ئەمشەو بەهیمەتی دڵسۆزان بۆ دەربازكردنی وڵات، لەتەنگەژەی سیاسی، هەوڵێك بۆ هاوپەیمانی (سائیرون و فەتح) راگەیەندرا، مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ئەو هەنگاوە بەئەرێنی دەزانین و پێمانوایە، سەرەتای نەخشە رێگایەكی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون، لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە، بێگومان ی.ن.ك و پ.د.ك، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەكەن و بەزووترین كات، وەفدی هاوبەش، بۆ دانوستان، پێكدێنین. لەهەمانكاتدا ئومێدەوارین سەرجەم لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان، خاڵە هاوبەشەكان بەسەر خاڵە ناكۆكەكاندا زاڵ بكەین و پێكەوە، بەرپرسیارێتی حكومەتێكی سازاوی نیشتمانی بۆ راپەراندنی ئەركە هاوبەشەكان، پێكبهێنین و یەكڕیزی نیشتمانیی بپارێزین. 
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 
12-6-2018

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو