حاكم قادر: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی یەكڕیزی و یەك گوتاریی كورد

  2018-06-13 13:00      215 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، جەژنی رۆژو شكاندن و لێبوردەیی و ئاشتەوایی، بەبەختەوەرییەوە پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی گەلی كوردستان بەگشتی و كەسوكارو خانەوادەی سەربەرزو رووسوری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی پارێزەرانی  سنورەكانی نیشتمان و سەرجەم چین و تویژەكانی كۆمەڵگای كوردەواری دەكەم .
جەژن  هەروەك چۆن بۆ گەلی كوردی زۆرینەی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام، بۆ گەردن ئازادی و لێبوردەیی و وەلانانی ناكۆكییەكان بووە، لەچوارچێوەی پابەندبوون بەبەها بڵندەكانی پێكەوەییشدا هەمیشە فاكتەری دوركەوتنەوە بووە لەدیاردە نادروستەكانی رق و كینەو توندوتیژی و بۆ هەمیشەش ڕۆژی زیندووكردنەوەو بەرزڕاگرتنی نەریتە كۆمەڵایەتییە ناوازەكان بووە، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی خێرو خۆشی و بەگەشەدان بەژیانی ئاسایی خەڵكی كوردستان سەرجەم قەیرانە سیاسی و داراییەكانی هەرێم چارەسەربن، بەیەكڕیزی و یەك گوتاری مافە زەوتكراوەكانی گەلەكەمان بەدەست بێنین و نیشتمان ڕووەو كەشێكی لەباری جێی متمان بەدەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندیی سەربەرزانە بەرەو سەركەوتنی یەكجارەكی بۆگەیشتن بەلووتكەی دوائامانجی خۆشگوزەرانی گەلەكەمان، پێكەوە لەپێناو بووژاندنەوەو برەودان بەسەرجەم لایەنەكانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی، بەهێنانەكایەی ئابوورییەكی شایستەو چاكتركردنی حاڵ و گوزەرانی خەڵك، كەشێكی ئاسودە فەراهەم بكەین.
ئومێدەخوازم هاتنەوەی ئەم جەژنە دووا وێستگەی نەهامەتییەكانی گەلی كورد  بێت 
جەژنی هەموولایەك پیرۆز ...
هەمیشە شادو سەربەرزو سەركەوتووبن 
حاكم قادر حەمەجان
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
2018

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو