سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی جەژن لەموسڵمانان دەكات

  2018-06-13 16:40      24 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌مڕۆ 13-6-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جەژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزەەوە، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق و ته‌واوی موسوڵمانان كردو تیایدا داوای پته‌وكردنی سیستمی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منییه‌كان و پابه‌ندبوون بەده‌ستوورو به‌ره‌وپێشبردنی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاراستنی مافه‌كانی عیراقی دەكات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆك كۆمار...

به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌
ئه‌ی گه‌لی عیراقی دلێر
سڵاوی خوداتان لێبێت

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ كه‌ ماڵئاوایی ده‌كه‌ین لەمانگی به‌زه‌یی و لێبوردن، مانگی ره‌مه‌زانی به‌ڕێز، گه‌رمترین پرۆزبایی پێشكه‌ش ده‌كه‌م بەڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقمان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییانه‌وه‌و ته‌واوی موسوڵمانان لەجیهاندا، داوا لەپه‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌كه‌م رۆژوه‌كانتان قبوڵ بكات و رۆژه‌كانتان بكاته‌ جه‌ژن و بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی، هاوكات له‌سایه‌ی گه‌وره‌یی خۆیه‌وه‌ رۆژه‌ پیرۆزه‌كانمان بكاته‌ ده‌سپێكێكی مه‌زن و سه‌رتاسه‌ری بۆ به‌هێزكردنی هه‌نگاوه‌كانمان لەبه‌ره‌وپێشچونی پێكه‌وه‌ به‌ره‌و بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی ئۆقره‌و تاوسه‌ندو بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوكاری و لێتێگه‌یشتن و كاری بنیاتنه‌ری هاوبه‌ش.

ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه‌ به‌وپه‌ڕی هه‌ستی پێزانینه‌وه‌ سڵاوو پێزانینیم پێشكه‌ش بكه‌م بەقاره‌مانه‌ نه‌به‌زه‌كانمان لەڕۆڵه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنانه‌یان كه‌ به‌ده‌ستیانهێناوه‌ به‌سه‌ر تێرۆردا، قوربانی زۆرو زه‌وه‌ندیان پێشكه‌شكردوه‌و داستانی قاره‌مانیه‌تییان تۆماركردووه‌ لەجه‌نگی پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان دژی پاشماوه‌كانی تێرۆر، هه‌ر به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ سڵاوم بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان كه‌ ئه‌وان و ئێمه‌ش هه‌موومان شانازی ده‌كه‌ین كه‌ رۆڵه‌كانیان سه‌رو ماڵیان به‌ختكردووه‌ له‌پێناوی سه‌ربه‌رزی و ئازادیدا، داوای سۆزو به‌زه‌یی یه‌زدان ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدان و چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌ قاره‌مانه‌كان.. هاوسۆزی ده‌رده‌بڕم بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ تائێستاش به‌ده‌ست سه‌ختییه‌كانی ئاواره‌بونه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، نزاو هه‌وڵ و هه‌نگاوی هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌موو توانایاكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌و سه‌لامه‌تییان بۆ زێدو ماڵ و حاڵیان.

گه‌له‌كه‌مان كه‌ هه‌لومه‌رجی نائاسایی و دژواری تێپه‌ڕاندو بەتێپه‌ڕاندنی هه‌لومه‌رجه‌ نائاسایی و دژواره‌كه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وره‌یه‌كی نه‌گۆڕی سه‌لماند بۆ به‌رده‌وامبوون لەكاروانی بنیاتنانی عێراقی دیموكراسی مۆدێرن و پابه‌ندبوون به‌ یه‌كگرتوییه‌كه‌ی، لێره‌وه‌ داوا لەعێراقییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵی جدی بخه‌نه‌كار له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌ڕێی لێكتێگه‌یشتنی زیاترو دیالۆگی پۆزه‌تیڤ و وه‌لانانی دوبه‌ره‌كی و لێكدابڕان و كاركردنی جدی له‌پێناوی پاراستنی ئۆقره‌یی سیاسی و ئاسایش و هه‌ورازخستنی پره‌نسیبی هاووڵاتیبون و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان بەهه‌ستكردن به‌ لێپرسراویه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستورو پابه‌ندبوون به‌ قانونه‌كان به‌وجۆره‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانی قوڵده‌كاته‌وه‌و پێشكه‌وتن به‌ره‌و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و پاراستنی مافه‌كانی له‌ سودوه‌رگرتن لەسه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژی و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان.

په‌روه‌ردگار رۆژه‌كانمان بكاته‌ جه‌ژن و خۆشی و ئاشتی و خۆشویستن و هیوا.

جه‌ژنتان پیرۆزو هه‌موو ساڵێك عێراق و عێراقییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ر له‌خۆشیدا بن.

د.فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو