كەشناسی كەشوهەوای رۆژانی جەژنی راگەیاند

  2018-06-13 19:20      427 جار بینراوە        کۆمێنت

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و  بۆ ماوەیەك بەجێگریی دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان هەر لەژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەمێنێتەوەو ئاسمانی هەرێم لەرۆژانی جەژن بەگشتیی ساماڵ دەبێت، كەشناسی دەشڵێت: یەكەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرما بەچەند پلەیەك روو لەبەرزبوونەوە دەكات و پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی لەنێوان 37 بۆ 40 پلە دەبێت، بەشێوەیەك (سلێمانی 37، هەولێر 40، هەڵەبجە 39، دهۆك 37، كەركوك 42) پلە دەبێت.
راشیگەیاندووە: دووەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبێتەوەو سێیەم رۆژیش نزمتر دەبێتەوە، پاشان بۆ ماوەیەك پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو