ته‌ندروستی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ناجێگیره‌

  2018-06-13 19:59      653 جار بینراوە        کۆمێنت

خانه‌واده‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: باری ته‌ندروستی تێكچووه‌و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

لاوك میرزا برازای عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: باری ته‌ندروستی عه‌بدولڕەزاق فه‌یلی مامم ناجێگیره‌و لەشاری پزیشكی فاروق لەسلێمانی له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی یه‌كێكه‌ لەده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دوا پۆستیشی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو