عەبدولڕەزاق فەیلی كۆچی دوایی كرد

  2018-06-13 22:56      518 جار بینراوە        کۆمێنت

هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی هه‌ڤاڵ و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێك لەده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییەوە له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردو گه‌یشته‌ كاروانی هه‌ڤاڵانی نه‌مری.
كه‌مێك پێش ئێستا عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی لەشاری پزیشكی فاروق كۆچی دوایی كردو گه‌یشته‌ لای سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده‌ عادل موراد.
سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە(PUKnow)ی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا هەڤاڵ عەبدولڕەزاق فەیلی یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی لەشاری سلێمانی لەشاری پزیشكیی فاروق كۆچی دوایی كرد، وتیشی: دوای گفتوگۆكردن لەچۆنیەتی مەراسیمی بەخاكسپاردن و پرسەكەی هەمووان ئاگاداردەكەینەوە.
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی مامۆستای كوردایه‌تی و هه‌ڤاڵی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و هه‌ڤاڵی سه‌رۆك مام جه‌لال و پارێزه‌ری خه‌باتی گه‌لانی كوردستان بوو، هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌ی بێ فیزی یه‌كێتی بوو.
دوا پۆستی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوو.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو