تەندروستی هەرێم: دوو كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

  2020-03-27 20:20      225 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوونی دوو كەسی دیكەی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە كەدوو كەسی دیكە لەهەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەو دوو كەسە یەكێكیان پیاوێكی تەمەن 34 ساڵەو لەهەولێر كەرەنتین كراوەو ئەوی دیكەشیان پیاوێكی 37 ساڵەو دانیشتووی هەڵەبجەیە.
كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان گەیشتە 115 كەس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو