داواكاری گشتی بۆ تۆماركردنی سكاڵا بەردەوام دەبێت

  2020-03-28 10:39      119 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داوا لە هەموو دادوەرانی داواكاری گشتی دەكات بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ دەستەی مافی گشتی، بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست و وەرگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەردەوامبن.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەسەر فەرمانی دادوەر ئازاد حسن ئەحمەد، سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم، داوا لە هەموو دادوەرانی داواكاری گشتی كردووە بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ دەستەی مافی گشتی، بۆ گرتنە بەری رێككاری یاسایی پێویست و وەرگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كە پەیوەندی بە مافی گشتی هەیە بەردەوامبن و بڕیاریشدراوە لە پشووی فەرمیش بەردەوام لە پەیوەندی دابن، بۆ وەرگرتنی سكاڵاكان.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە رێگەی ئیمەیلی (dawakari.gshti19@gmail.com) داواكاریەكانیان پێشكەش بكەن، بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو