ئەمریكا بەنیازە هەزاران سەربازی دیكە رەوانەی عیراق بكات

  2020-03-28 11:01      199 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمریكا بە نیازە هەزاران سەربازی دیكە رەوانەی عیراق بكات و هێرش بكاتە سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز، ئەمریكا پلانێكی نوێی هەیە لەعیراق، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گروپە چەكدارە شیعەكانی نزیك لە ئێران، دەیەوێت هەزاران سەرباز رەوانە بكات بۆ عیراق.
ئەو رۆژنامەیە ئاشكراشی كردووە، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە مەترسی دروستبوونی شەڕ دەكرێت، لە نێوان هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا، بردنی ئەو سەربازانەشی بۆ عیراق بە مەبەستی ئامادەكاری و رووبەڕووبوونەوەیە، بۆ هەر ئەگەرێكی هێرشی ئێران.
نیۆیۆرك تایمز ئەوەشی ئاشكرا كردووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا فەرمانی دەركردووە، بۆ ئەوەی هەڵمەتێكی فراوان بۆ لەناوبردنی ئەو هێزانە دەست پێبكرێت كە لە ئێرانەوە نزیكن و مەترسین بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا.
هەرچەندە لە ماوەی رابردوو ئەمریكا دەستی كرد بە چۆڵكردنی چەند بنكەیەكی سەربازی خۆی لە عیراق، بەڵام رۆژنامە ئەمریكیەكە ئاشكرای دەكاتن بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پلانە نوێیەی ژمارەیەك فەرماندەی باڵای ئەمریكا لە عیراق، هۆشداریان داوەتە وەزارەتی بەرگری.
 ئەو فەرماندانەی ئەمریكا ئەوەیان رونكردۆتەوە  هێرشێكی بەو شێوەیە مەترسیدارەو ئەگەری هەیە ببێتە هۆكاری سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ ئێران.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو