بە مەبەستی دابەشكردنی مووچە، بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن

  2020-03-28 11:11      380 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێناو سەلامەتی هەمووان و بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتی پاككژكردنەوەی فەرمانگە حكومیەكان بەرێوە دەچێت، لە پێناو جێ بەجێكردنی رێكارەتەندروستیەكان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێنجشەممەی رابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی نوێی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی بڵاوكردەوەو بڕیارە تا رۆژانی 8 و 9ی مانگی داهاتوو، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو