ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە

  2020-03-28 11:28      117 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا دواین ئامارەكانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای وڵاتەكەی بڵاوكردەوەو بەپێی دواین ئامارەكان، ژمارەی تووشبووان بۆ 104 هەزارو 256 كەس بەرزبۆوە.
وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 15 هەزارو 80 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆماركراوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 104 هەزارو 256 كەس بەرزبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 250 كەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 3 هەزارو 295 كەس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو