عیراق... تووشبوون بەكۆرۆنا گەیشتە ٥٠٦ كەس

  2020-03-28 16:53      127 جار بینراوە        کۆمێنت

٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارەكانی عیراق تۆماركراو دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوەو پێنجی دیكەش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارەكانی عیراق تۆماركراوە، حەوت حاڵەت لەبەغدا، ١٠ حاڵەت لەنەجەف، شەش حاڵەت لەبەسڕە، چوار حاڵەت موسەنا، سێ‌ حاڵەت لەكەربەلاو دووانی دیكەش لەواست و حاڵەتێك لەدیالەو میسان بووەو كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ٥٠٦ كەس.
هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لەبەغداو بەسرە تۆماركراون و كۆی گشتی گیانلەدەستدان بۆ ٤٢ كەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا پێنج تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو كۆی گشتی چاكبووەكان گەیشتنە ١٣١ كەس.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو