حكومەتی هەرێم پشووی فەرمانگەكانی درێژكردەوە

  2020-03-28 19:54      494 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی بەردەوامبوونی رێکارەکانی خۆپارێزی لەتەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان بڕیاریدا پشووی فەرمانگەكان تاوەكو (16/4/2020) درێژبكرێتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكەی حكومەت...

راگەیەندراوێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە... 
لەچوارچێوەی بەردەوامبوونی رێکارەکانی خۆپارێزی لەتەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بەدرێژکردنەوەی رۆژانی پشوو لەسەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆو پەیمانگاو قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لەھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆو دامەزراوەکانی تەندروستی) لەڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەردەوامدەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەکان بەھاووڵاتیان لەڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی.
د.جووتیار عادل 
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
28-3-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو