دەسەڵاتی فرۆكەوانی عیراق: ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كەدەیانەوێت بگەڕێنەوە

  2020-03-28 21:23      182 جار بینراوە        کۆمێنت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی ھەماھەنگی دەکات لەگەڵ دەسەڵاتە فڕۆکەوانییەکانی دیكە بۆ ھێنانەوەی ھاووڵاتییە عیراقیەکان لەدەرەوەی وڵات.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراقی ئەمڕۆ شەممە (28/3/2020) لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەردەوامن لەھەماھەنگی چڕ لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانییەکانی دیكە بەمەبەستی گواستنەوەی ھاووڵاتییە عیراقیەکان کە گیریان خواردووە لەوڵاتانی دیكە، دەشڵێت: لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراقی دەستدەکات بەجێبەجێکردنی رێکاری گونجاو بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی ئەو ھاووڵاتییە عیراقیانەی بەھەر ھۆکارێک زیاتر لەسێ مانگ عیراقیان بەجێ ھێشتووە، جگە لەوانەی ھەڵگری ئیقامەی وڵاتانی دیكەن.
لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو ھاووڵاتییە عیراقیانەی کە لەوڵاتانی دەرەوەن و بەتەمان بگەڕێنەوە لەڕێگەی وەزارەتی گواستنەوەو بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوەو تەندروستی، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراقی ھەڵدەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەمەبەستی بەدەستھێنانی رەزامەندی رەسمیی بۆ دەستپێکردنی ئەو گەشتە ئاسمانیانە بۆ گواستنەوەیان لەڕێگەی ھێڵی ئاسمانی عیراقییەوە .
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: لەکاتی گەڕانەوەیاندا سەرجەم گەشتیارەکان لەفڕۆکەخانەی بەغدا پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت و دواتر کەرەنتین دەکرێن بەپێی رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ دڵنیابوون لەئەگەری توشبوون بەڤایرۆسی ' کۆرۆنا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەرجەم رێکارەکان بۆ ڕێگرتن لەتەشەنەکردنی دژواری ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەودەکرێت بەئامانجی پاراستنی ھاووڵاتیان بەپیێ راسپاردەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی ، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان لەھەر وڵاتێکن بۆ گەڕانەوەیان پەیوەندی بەنووسینگەکانی ھێڵی ئاسمانی عیراقی، یاخود باڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەکانی عیراقەوە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌کان و راگه‌یاندنی
‏‎فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
28-3-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو