نۆرینگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سلێمانی ده‌كرێنه‌وه‌

  2020-03-28 23:58      266 جار بینراوە        کۆمێنت

سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان- لقی سلێمانی ئاشكرایدەكات، سه‌رجه‌م نۆرینگه‌كانی سلێمانی به‌پێی رێكارو مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.
لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت: دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریانداوه‌ به‌كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نۆرینگه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه‌له‌ 15ی ئاداره‌وه‌و له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیان داخرابوون.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌كان به‌پێی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت، وه‌ك ده‌رمانڕشتن و به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له‌نۆرینگه‌كاندا، هه‌روه‌ها نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدایه‌و تۆمارێكیش بۆ سه‌ردانیكه‌ران هه‌بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو