لەئەمەریكا كۆرۆنا مندڵێكی تەمەن یەك ساڵ دەكوژێت

  2020-03-29 10:29      163 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا مندڵێكی تەمەن یەك ساڵ لە ویلایەتی چیكاگۆ، گیانی لەدەستدا.
نگۆزی ئیزیك، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی ئیلینۆیس رایگەیاند، بۆ یەكەمجار منداڵێك لەئەمەریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
رونیشیكردەوە، دەبێت هەموو شتێك بكەین تاكو خۆمان لە ڤایرۆسەكە بپارێزین چونكە ئەمە تەنها لەپێناو خۆمان نییە، بەڵكو لە پێناو ئەوانەی چواردەورمانە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا لەئەمەریكا، 85% ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون، تەمەنیان سەروو 60 ساڵە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو