وەزارەتی ناوخۆ: هیچ بڕیارێك لەبارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوە

  2020-03-29 18:59      175 جار بینراوە        کۆمێنت
هەولێر.. قەدەغەی هاتووچۆکردن بەردەوامە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە كە قەدەغەی هاتووچۆی تا 15 نیسان درێژكردبێتەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەدرێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەكەن تا 15 نیسان و داواشی لەمیدیاكان كرد پابەند بن بەسەرچاوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوەو داواش لەهاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی حكومەت و تەندروستی بن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو