وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  2020-03-29 20:28      314 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەبارەی مینحەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك رایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكن بۆ پێدانی موچەكانیان لە ناو شاری كەركوك.

 دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەبارەت بە مینحەی كەسوكاری شەهیدانی پارێزگای كەركوك.

بەهۆی رێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم، سەبارەت بە مینحەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك، لە ئێستادا وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی رێكاری پێویستن، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ پێدانی موچەكانیان لە ناو شاری كەركوك.
هەروەها مینحەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان وەك ئەو خشتەیەی راگەیەندراوە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
سوپاسی دەزگا ئەمنییەكان و لیژنەكانی پارێزگا و قایمقامییەت و بانكەكان دەكەین، كە هاوكار بوون لە وەرگرتنی مینحەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
خودا كوردستان و هەموو لایەك بپارێزێت.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2020-3-29

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو