پۆلیسی سلێمانی: لەڕۆژانی قەدەغەكردنی ھاتووچۆدا ھیچ ڕوداوێك لەسلێمانی تۆمار نەكراوە

  2020-03-29 21:27      158 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ھێزەكانمان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكانی دیكە شەو و ڕۆژ لەئەركدان و ھاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوەو ڕێنماییان دەكەن و دەشڵێت لەڕۆژانی قەدەغەكردنی ھاتووچۆدا ھیچ ڕوداوێك لەسلێمانی تۆمارنەكراوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

لەڕۆژانی قەدەغەكردنی ھاتوچۆدا ھیچ ڕوداوێك لەسلێمانی تۆمارنەكراوە
ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكانی دیكە بەردەوامن لەڕێنماییكردنی ھاوڵاتیان بۆ پابەندبون بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاتوچۆو ڕێنماییەتەندروستییەكان، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانیش دەڵێت، لەڕۆژانی قەدەغەكردنی ھاتوچۆدا ھیچ ڕوداوێك لەسلێمانی تۆمارنەكراوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەكانمان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكانی دیكە بەبەردەوامی شەو و ڕۆژ لەئەركدان لەشەقام و شوێنە گشتییەكان ئامادەییان ھەیە، بازگە دادەنێن، بەشەقام و كۆڵانەكانی شاردا دەگەڕێن و ھاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوەو ڕێنماییان دەكەن كە پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاتوچۆو جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان تا سەلامەت و پارێزراوبن.
وتیشی، ھێزەكانمان لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا بەشەوو ڕۆژ ئامادەییان ھەیەو ئەركی پاراستنی بازاڕو دوكانەكانی ھاوڵاتیانیان لەئەستۆ گرتووە، چونكە بەشێك لەدوكانەكان دانەخراون تەنھا شتەكانیان داپۆشیوە.
ئەوەشی خستەڕو كە خۆشحاڵین كە تا ئێستا ھیچ تاوان یان ڕوداوێكی ئەوتۆ لەشاری سلێمانی ڕوینەداوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەیی و چاوكراوەیی ھێزەكانی پۆلیس و ھێزەئەمنییەكانی دیكە.

داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لە لەكاتی بوونی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بكەن بەهێڵە گەرمەكانی :
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی 
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 
100 سەنتەری ڕێكخەری پەیوەندییەكان 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو