ئەمریكا دوو ویلایەتی دیكەی وەك ناوچەی كارەساتبار راگەیاند

  2020-03-29 22:25      140 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆرۆنا شەقامە قەرەباڵغەکانی نیویۆركی چۆڵكرد

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هەردوو ویلایەتی كۆنیتیكت و ئۆریگۆن وەك دوو ناوچەی كارەساتباری ئەمریكا دیاریكران.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هەردوو ویلایەتی كۆنیتیكت و ئۆریگۆن-ی وەك دوو ناوچەی كارەساتبار بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە راگەیاندو رێنمایشی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتییەكان بۆ هەردوو ویلایەتەكە دەركرد.
ئەمە لەكاتێكدا كە پێشتر ترامپ 15 ویلایەت و ناوچەی تری وەك ناوچەی كارەساتبار رایگەیاند لەوانە (نیویۆڕك و واشنتۆن و كالیفۆڕنیا و كۆلۆرادۆ).
ئەمە لەكاتێكدا كە بەپێی ئاماری ئەمڕۆ ژمارەی تووشبوان بەكۆرۆنا لەئەمریكا 135 هەزار تێپەڕاندو لەریزبەندی یەكەمی سەرجەم وڵاتانە لەزۆری ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو