وەزارەتی تەندروستی: 14 كەسی دیكە لەسلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

  2020-03-29 23:39      239 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند  14 كەسی دیکە لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون كە هەشت ژن و شەش پیاون.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19  لەشاری سلێمانی دەستنیشانكران، كە هەشت ئافرەت و شەش پیاون.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە پێنج لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەك پێشتر گەشتیان كردووە، حەوتی دیكە لە تووشبوان لەدەربەندیخان بەركەوتی تووشبوانی پێشوون.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نیە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو