كۆمپانیایەكی هەرێم بڕێك پارەی زۆر دەداتە هەرێم و عیراق

  2020-03-31 11:07      881 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند،ئەمڕۆ لە دەستپێشخەرییەكی بەپەلەدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا 750 ملیۆن دینار بۆ عیراق و 500 هەزار دۆلاری بۆ هەرێم تەرخان كردووە.
فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ لە دەستپێشخەرییەكی بەپەلەدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە عیراق، بڕیارماندا وەكو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ 750 ملیۆن دینار بۆ حكومەتی عیراق و 500 هەزار دۆلار بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان تەرخان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجمان لەم دەسپێشخەرییە بەدەنگەوە هاتنە بۆ ئەم قەیرانە، تا بە فریای خەڵكی وڵاتە خۆشەویستەكەمانە بچین و پشتیوانیان بكەین لەم بارودۆخە سەختەدا.
داواشیكرد كە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەدەم رێككارەكانی خۆپارێزییەوە بچن و پابەندی تەواوی ئەو رێنماییانە بن كە لایەنە پەیوەندیدارەكان رایانگەیاندوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی قۆناغەكە، وتیشی: ئێمە بەدەنگ بانگەوازی فریاگوزارییەكەوە چوین و بڕیارماندا كە بڕی 750 ملیۆن دیناری عیراقی تەرخان بكەین، بۆ حكومەتی ناوەندی عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆناو بەردەوامیش ئامادەین پشتیوانی خەڵكی وڵاتەكەمان بین، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، هاوكات بڕی 500 هەزار دۆلارمان تەرخانكردوە بۆ حكومەتی هەرێمی كورستان بۆ هەمان مەبەست.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو