ژمارەیەك بەندكراو و راگیراو لە زیندانەكانی هەرێم ئازاد دەكرێن

  2020-03-31 11:28      406 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بەمەبەستی ئازادكردنی بەشێك لە حوكمدراوان و راگیراوان دروست كردووە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ دیراسەكردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژمارەیەك بەندكراو و راگیراو لە زیندانەكاندا.
ئەو لیژنەیەی كە پێكهێندراوە نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری تیایدایە، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دادو وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و ئاسایش.
سەرۆكی ئەو لیژنەیە ئیبراهیم ئیسماعیل حەمد، نوێنەری ئەنجومەنی دادوەریە ئەوانەیتر ئەندامی لیژنەكەن، ئەولیژنەیەش بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ فەرمانی دەستبەكاربوونیان دەرچووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو