حزبوڵڵای عیراقی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

  2020-03-31 12:32      197 جار بینراوە        کۆمێنت

گروپی كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، هەڕەشەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا دەكات و چۆڵكردنی بنكە سەر بازیەكانی ئەمریكاش بە پیلانێكی نوێ دەزانن.
محەمەد موحیی، وتەبێژی گرووپی چەكدارانی كەتائیبی حزبوڵڵای عیراق، لەبارەی چۆڵكردنی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە رایگەیاند، جووڵەی ئەم دواییەی هێزەكانی ئەمەریكا گوماناوین، ئەگەر بە تەواوی عیراق جێنەهێڵن، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە.
رونیشیكردەوە، هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا لە عیراق، چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكان نییە، بەڵكو جارێكی دیكە بڵاوكردنەوەی هێزەكانەو ئامانجی دیاریكراویان هەیە.
ئەو قسانەش دوای ئەوە هات كەلە دوێنێوە دەنگۆی جێگیر كردنی سیستەمی بەرگری پاتریۆت لە عیراق هەیە، بۆ هێزە ئەمریكیەكان و باس لە بوونی پلانی هێرش بۆسەر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانیش بەشێوەیەكی چڕ لە ناوەندە میدیاییەكانی نزیك لە ئەمریكاوە باسی لێوە دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو