نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد

  2020-03-31 14:09      1308 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبۆوە، ئەوەش دوای ئەوە هات كە رۆژی رابردوو ئەمریكاو رووسیا رێككەوتنیان كرد. هۆكاری‌ مانەوەی‌ نرخی‌ نەوت لەو ئاستە نزمەدا، هەمان هۆكاری‌ رۆژانی‌ پێشووە كە تەشەنەسەندنی‌ زیاتری‌ پەتای‌ كۆرۆنایە بە زۆرینەی‌ وڵاتانی‌ جیهاندا .
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی‌ ئادار، بەكاتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 23.06 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە 21.30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی‌ پێوەكرا.
ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوەكردووە، ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە رۆژی رابردوو هەر یەكە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاو فلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو لە بارەی نرخی نەوت گفتوگۆو رێككەوتنیان كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو