وەزارەتی تەندروستی: 12 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركران

  2020-03-31 17:44      315 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (607) پشكنین لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك ئەنجامدراوەو 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراون.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ژمارەی هاووڵاتیان لە كەرەنتینەكان (5503) هاووڵاتی بوون لە (36) شوێنی جیاواز، لە ئێستا دا تەنها (1092) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (133) لە هەولێر، (127) لە سلێمانی، (751) لە دهۆك، (50) لە هەڵەبجە، (31) لە راپەڕین و (4411) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو (607) پشكنین ئەنجام دراوە، لەهەولێر (395)، لەسلێمانی (111)، لەدهۆك (101)، لەئەنجامدا (12) تووشبووی نوێ تۆماركراوە بەمشێوەیە:
* پارێزگای هەولێر: (1) پۆزەتیڤ، كە ژنێكی تەمەن (22) ساڵ و بەركەوتووی تووشبووەكەی ناحیەی خەلیفانە.
* پارێزگای سلێمانی: (5) پۆزەتیڤ، (4) لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن (25) ساڵ كە پێشینەی گەشتی هەیە، (3) ژن تەمەنیان (46)، (27)، (25) ساڵ كە تەنها دوویان بەركەوتەن، و پیاوێك لە قەزای دەربەندیخان تەمەن (37) ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.

* پارێزگای هەڵەبجە (6) پۆزەتیڤ، كە (2) پیاو تەمەنیان (73)، (58) ساڵ، (2) ژن تەمەنیان (75)، (39) ساڵ، (2) منداڵ تەمەنیان (5) ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووەكەی پێشوون.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە (162) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (57) نەخۆش چاكبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو