مادە خاوەكەی كلۆرۆكوین - بلاكوینیر گەیشتە سلێمانی

  2020-03-31 19:04      168 جار بینراوە        کۆمێنت

بە ھەوڵ و ماندوبونی تیمی كۆمپانیای پایۆنیر لە شاری سلێمانی و بەپشتیوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەتایبەت قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان، كۆمپانیای پایونێر ھیمەتی كرد بۆ دروستكردنی دەرمانی چارەسەری كۆڤید ١٩ كە بریتیە لە ھایدرۆكسی كلۆرۆكوین لەژێر ناوی بلاكوینیر لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین كە FDA ئەمریكی وەك دەرمانی چارەسەری كۆڤید ١٩ پەسەندی كردن.
ئەمڕۆ كاتژمێر ٣:٣٠ دەقیقەی پاش نیوەڕۆ ماددەی خاوی پێویست بۆ ئەو چارەسەرە باوەڕپێكراوە بە فڕۆكەیەكی كارگۆی تایبەت لە ھۆنكۆنگ بۆ ئیمارات و پاشان سلێمانی، گەیشتە فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی.
بەپێی وتەی كۆمپانیای پایۆنێر لە ٤٨ سەعاتی داھاتودا بەرھەمھێنانی بلاكوینیر  بە چاودێری و بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی دەست پێدەكات و پاشان بە بێ بەرامبەر لەلایەن پایۆنێرەوە دەدرێت بە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ.
پشت بەخوا لە ماوەیەكی كەمدا شاری سلێمانی دەبێتە مژدەبەخشی ئەو بەرھەمە پزیشكیەو كۆمپانیای پایۆنیر ئەو مێژوە بۆ سلێمانی و كوردستان تۆمار دەكات.


 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو