له‌ هۆڵه‌ندا به‌ته‌مه‌نترین تووشبووی كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌

  2020-03-31 20:33      178 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌خۆشی زۆری بینیوە، هەموو نه‌خۆشیەکانی بە هەند وەرگرتووە و شتیان لێوە فێربووە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ی‌ ئادار، ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ژنێكی‌ تەمەن ١٠١ ساڵی تووشبوو به‌ په‌تای‌ کۆرۆنا، به‌ ته‌واوی چاکبووەوه‌.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسانه‌، هەفتەو نیوێك له‌مه‌وبه‌ر، ئەو ژنه‌ به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی گوازراویه‌وه‌ نەخۆشخانە، دوای پشکنین دەرکەوت كه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی پۆزەتیڤە بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە نەخۆشخانە هێشتییانه‌وه‌. تیمی تەندروستی و پزیشك و پەرستیارانی نەخۆشخانەی کاپێلا ئان دێن ئایزل لە شاری رۆتەردام لە هۆڵەندا، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو هەواڵە.
سونیل راملات، پزیشکی پسپۆری سییەکان رایگەیاند: کە ژنێكی‌ زۆر سەرنجراکێش و بەپره‌نسیپە، بەوەی لەو تەمەنەدا رێنماییەکان زۆر باش پیادە دەکات و چەندین جار بە منیشی گوتووە: کە دوور لەو بوەستم بەپێی رێنماییەکان تا زیانی پێنەگات.
کچە بچووکی ئەو ژنه‌ش وتی: دایکێکی سەربەخۆی هەیە و لە هەموو ژیانیدا وابووە، هەمیشە زانیویەتی چی دەوێت و چی دەکات، لە ژیانیدا نه‌خۆشی زۆری بینیوە، هەموو نه‌خۆشیەکانی بە هەند وەرگرتووە و شتیان لێوە فێربووە، هەر بۆیەش هەندێك جار زۆر سەرسەختی دەکات.
داوی چاکبوونەوەی بەتەوای و رزگاربوونی لە ڤیرۆسی کۆرۆنا، رەوانەی ماڵی چارەسەری کراوە، تا هێزی زیاتری بۆ بگەڕێتەوە و چەند رۆژێك لەژێر چاودێریدا بێت.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرانا راگەیەندرا، ئه‌و په‌تایه‌ دوژمنی سەرەکی بە ساڵاچوانە و تەنانەت لە نەخۆشخانەکانیش تا گەنجەکان وەستابن چارەسەری بەساڵاچوان کەمتر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو