چوار توشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی چاكبوونه‌وه‌

  2020-03-31 21:52      111 جار بینراوە        کۆمێنت
3 تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر و یه‌كێكی تر له‌ سلێمانی چاكبوونه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، 3 تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر و یه‌كێكی تر له‌ سلێمانی چاكبوونه‌وه‌.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی سێ كه‌س له‌ هه‌ولێر چاکبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووه‌تەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەوان کراوە کە نێگەتیڤ بوو.
راشیگه‌یاند، له‌ هه‌ولێر کۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشته‌ (10) كه‌س.
هاوكات ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی تری كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه‌. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو