هه‌شت كه‌سی‌ تر له‌ هه‌رێم تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-03-31 23:39      168 جار بینراوە        کۆمێنت
8 كه‌سی‌ تر تووشی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 8 كه‌سی‌ تر تووشی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا بوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 8 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
5 لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (4 ئافرەت و 1 پیاو) کە 4 لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەكێكیش حاڵەتی نوێیە، 3 لە تووشبووان دانیشتووی سلێمانی و 2 لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
3 لە تووشبووان لە شاری دهۆك (2 پیاو و 1 ئافرەت) کە 2 لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یه‌كێكیش دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.

وەزارەتی تەندروستی
31 ئازار 2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو