ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكات

  2020-04-01 10:20      195 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی پرسی لابردنی كرێی دوكان و ماڵ  شوێنەكانی كاركردن دەكات هاوكات بڕیار لەسەر گۆڕانكاریەكانی مووچە دەدات كە لە یاسای چاكسازی باسی لێوە كراوە. 
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2020، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت، لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی پەیوەست بەرێكارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تاوتوێ دەكرێن، لەوانە، چۆنیەتی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان. ھەروەھا تاوتوێكردنی پڕۆژە بڕیارێك بۆ ھاوكاریكردنی ئەو كاسبكارانەی كە لە ئەنجامی ئەم بارودۆخەدا بەھۆی رێكارەكانی حكوومەت زەرەرمەندبوونە و بژێوی ژیانیان لەدەستداوە.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش، ئامادەكارییە بۆ خوێندنی ئۆنلاین و وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا پلانی خۆیان دەخەنەڕوو دەربارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بۆ ئەوەی حكوومەت بەرچاوی روون بێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی و دڵنیابوونەوە لەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو