لەئەمریكا ژمارەی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا چوار هەزاری تێپەڕاند

  2020-04-01 11:00      132 جار بینراوە        کۆمێنت

قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا روو لەزیادبوونە و تائێستاش ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە چوار هەزاری تێپەڕاندووە.
لە نوێترین ئاماردا، سەرچاوە تەندروستییەكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا چوار هەزار و 55 كەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی توشبوانیش بۆ 188 هەزار و 592كەس زیادی كردوە.
هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە ئەڵمانیا 149 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 453ی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بوون.
دوایین ئاماری ئەڵمانیا بۆ كۆرۆنا گەیشتوەتە 775 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 71 هەزار و 808ی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو