6 توشبووی نوێ بەكۆرۆنا لەهەولێر تۆمار كرا

  2020-04-01 11:33      175 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپارێزگای هەولێر شەش توشبووی نوێ بەكۆرۆنا تۆمار كراو، یەكێك لەتووشبووەكانیش لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بۆكراوە، چوار لەتووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون لە كۆمەڵگەی مەلائۆمەر.
هاوكات دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەك پیاو و یەك ئافرەت) كە یەكێكیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 26-2-2020، دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی كردووە و پشكنینی بۆ كراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو