ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریان لێوه‌رگیراوه‌

  2020-04-02 15:46      762 جار بینراوە        کۆمێنت
شه‌قامیكی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ-سلیمانی‌، له‌كاتی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆدا( تایبه‌ته‌ به‌ PUKNOW)

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و شۆفێرانه‌ به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ مۆڵه‌تی شۆفێریان لێوه‌رگیراوه‌ له‌دوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بێن مۆڵه‌ته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ كاروان محه‌مه‌د سدیق وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، دوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ ره‌سمی بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ بێن و مۆڵه‌ته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
وتیشی: هه‌ر شۆفێرێك پێش بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رگیرابێت به‌پێی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ سزا ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر شۆفێرێك له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تی لێوه‌رگیرابێت ، پێویسته‌ بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ بدات، ئه‌وسا مۆڵه‌ته‌كه‌ی پێده‌درێته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ 10-4-2020 درێژكرایه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستاش به‌شێك له‌شۆفێران پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نابن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژانه‌ به‌نزیكه‌ی 250 تا 300 شۆفێر مۆڵه‌تیان لێدوه‌رده‌گیرێت.

دیار ستار

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو