پێشێلكردنی قەدەغەی هاتووچۆ كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

  2020-04-04 14:06      644 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی هەوڵی پێشێلكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆكردن لەپارێزگای زیقار هاووڵاتیەك بەتەقەی هێزە ئەمنیەكان كوژراو 13ی تریش  بریندار بوون.
عەمید ناسر ئەسەدی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار لەبەیاننامەیەكیدا تەئكیدی لەوەكردۆتەوە، قەدەغەی هاتووچۆ بەتەواوەتی لەپارێزگاكەیان جێبەجێكراوەو تەواوی رێگەوبان و  دوكان و بازاڕو وێستگەكانی سووتەمەنیش داخراون.
هاوكات، داواشی لەهاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە كرد هاوكاری هێزە ئەمنیەكان وپابەندی رێنماییەكان بن.
ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە هات كەبەهۆی پێكدادانی توندی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لەگۆڕەپانی حەبوبی لەناسریە  دوو كوژراوو چەند بریندارێكی لێكەوتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو