ئێران... رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەزیادبووندایە

  2020-04-04 17:57      112 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئێران ١٥٨ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداو دوو هەزار و ٥٦٠ حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماركران.
كیانوش جیهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا دوو هەزارو ٥٦٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو ژمارەی تووشبووان بۆ ٥٥ هەزار و ٧٤٣ كەس بەرزبووەتەوەو ١٥٨ حاڵەتی دیكەی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە، وتیشی: كۆی گشتی ئەو كەسانەشی تائێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣ هەزارو ٤٥٢ كەس.
ئاشكراشیكرد، ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە بۆ ١٩ هەزارو ٧٣٦ كەس بەرزبووەتەوەو ٤ هەزار و ١٠٣ تووشبووش لەبارێكی تەندروستی ناجێگیردان.
ئێران بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەپلەی حەوتی ریزبەندی وڵاتانی جیهان دێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو