عەبدولمەهدی: لە رووی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا، عیراق لە وڵاتانی دیكە باشترە

  2020-04-05 10:47      108 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق رایگەیاند، دۆخی عیراق بەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیهان لە رووی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناو قەدەغەی هاتووچۆ‌ باشترە.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كابەڕێكەری عیراق، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نیشتمانی ئاسایشی عیراقی ئەنجامداو دۆخی هەنووكەیی وڵات و پێشهاتەكانی تایبەت بەكۆرۆنا تێیدا تاوتوێ كرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەكردووە، وێرای ئەوەی كە عیراق رووبەڕووی چەندین كێشەی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بۆتەوە، بەڵام دۆخی تەندروستی و قەدەغەی هاتووچۆ لە عیراق بەراورد بە وڵاتانی دیكە باشترە، چونكە هەر زوو رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای گرتەبەر.
عەبدولمەهدی، هۆشداری داوە لە قۆستنەوەی دۆخەكە بۆ مەبەستی شڵەژاندن و ئاڵۆزتركردن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو