ترەمپ هۆشداری دەداتە چەند وڵاتێك

  2020-04-05 11:19      896 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداریی دەداتە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت كە ئەندامن لە رێكخراوی ئۆپیك و دەڵێت: پێویستە كێشەی نەوت چارەسەر بكەن، ئەگینا ئۆپیك وێران دەبێ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە كێشەی نەوت چارەسەر بكەن، ئەگینا ئۆپیك وێران دەبێ.
لەسەر داوای سعودیە وا بڕیارە رۆژی دووشەممە 6-4-2020 ئۆپیك بە ئامادەبوونی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لە دەرەوەی رێكخراوەكە، ئەمریكا، كەنەداو مەكسیك، كۆبوونەوەیەكی لەناكاو بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی دابەزینی نرخی نەوت ساز بكەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو دابەزی بۆ خوار 30 دۆلار.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو