لەسلێمانی پلانێكی گشتگیر بۆ دوای ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی ھاتووچۆ دانراوە

  2020-04-05 23:08      373 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند لەئەگەری درێژنەكردنەوەی ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی ھاتووچۆ، لەسلێمانی پلانێكی گشتگیریان داناوە بۆ رێگەدان بەكردنەوەی بەشێك لەو شوێنانەی كە پەیوەندیدارن بەژیانی رۆژانەی خەڵكەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوەو رایگەیاند لەئەگەری درێژنەكردنەوەی ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی ھاتووچۆ، لەسلێمانی پلانێكی گشتگیریان داناوە بۆ رێگەدان بەكردنەوەی بەشێك لەو شوێنانەی كە پەیوەندیدارن بەژیانی رۆژانەی خەڵكەوە، قائیمقامی سلێمانی وتیشی: كاركردنی ئەو شوێنانە تەواو جیاواز دەبێت لە شێوازی كاركردنی پێشووترو بەرەچاوگرتنی ھەموو رێنماییە تەندروستیەكان و گرتنەبەری چەند رێكارو رێوشوێنێكی گونجاو رێگە بەكاركردنیان دەدرێت.
قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت ئەگەر رەوشەكە لەباربێت بەپێی چەند مەرج و رێنماییەكی نوێ كە دواتر بڵاویان دەكەینەوە رێگەبەكردنەوەی بەشێك لە "ماركێت و دەرمانخانەو نانەواو سەمونخانەكان و عەلوە" دەدرێت، ئاوات محەمەد راشیگەیاند: ھاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە ھەموو بڕیارو رێنماییەكان بەڕەچاوگرتنی مەترسی قۆناغەكە دەدرێن و پاراستنی لایەنی تەندروستی خەڵك لە ئاستێكی باڵادا لەبەرچاو دەگیرێت.
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی پابەندبونی بەرچاوی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەكات بە قەدەغەكردنی ھاتووچۆ و جێبەجێ كردنی رێنماییە تەندروستەكان و دەڵێت: بەپابەندبوونی ئێوەو مانەوەتان لەماڵەكانتان مەترسییەكانی كۆرۆنا زووتر تێدەپەڕێنین و نزیكتر دەبینەوە لەئاسایی بوونەوەی ژیان لەھەرێمی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو