بەپێی رێنماییەكان شوێنێكی گرنگ دەكرێتەوە

  2020-04-06 13:43      462 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دووشەممە، عەلوەی سەوزەو میوە لە سلێمانی دەكرێتەوە.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایگەیاند، دوێنی لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی كۆبووینەوەو پێی راگەیاندین لە ئەمڕۆ كاتژمێر 12:00ی نیوەرۆوە دەتوانن عەلوەی سلێمانی بكەنەوە.
سەبارەت بە رێنماییە نوێیەكان وتیشی: كۆمەڵێ رێنمایی نوێ دانراوە بۆ كردنەوەی عەلوەی سلێمانی، ئەگەر ئەمڕۆش فریانەكەوین لە سبەینێوە بەپێی ئەو رێنمایانە كارەكانمان دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی رێنماییە نوێیەكان سەرجەم ئەو كەسانەی لەوێ كاردەكەن دەبێ پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و قەرەباڵغی دروست نەكەن و پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەكان بێنە ناو عەلوە پاكژ بكرێنەوە (تەعقیم)، هەروەها ئۆتۆمبێلی گەورە نابێت بێتە ناو عەلوەكەوەو لەلایەن شارەوانییەوە بەشێوەیەكی كاتی شوێنێك بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاری دەكرێن كە دەنێرێن بۆ ناوەڕاست و باشووری عیراق.
لەبارەی كردنەوەی كاتی كردنەوەی عەلوەی سلێمانی رونیشیكردەوە، رۆژانە كاتژمێرێك كاركردنمان بۆ كەم كراوەتەوەو لە سبەینێوە لە كاتژمێر 4:00 بەیانی بۆ 1:00 پاشنیوەڕۆ عەلوەكە كراوە دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو