دەستەی پزیشکانی سلێمانی هۆشداریی راگرتنی دەوام دەدەن

  2020-04-06 15:41      912 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی پزیشكانی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، پزیشكان بەفیعلی لەڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادان و بەهەموو شێوەیەك خەریكی هۆشیاركردنەوەی خەڵكن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سووكایەتیمان پێكراوە، دەشڵێن: دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بكرێت و تاوانبار یەكسەر سزا بدرێت.
دەقی راگەیەندراوەكەی دەستەی پزیشكانی سلێمانی...
بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران 
وەزارەتی ناوخۆ 
وەزارەتی تەندروستی 
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا 
سەندیكان پزیشكانی كوردستان 
دوای ئەوەی پزیشكان وەك چۆن بەفیعلی لەڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایەدان، بەهەموو شێوەیەك خەریكی هۆشیاركردنەوەی خەڵكن، سەرەڕای دواكەوتن و فەوتانی چاندان مووچەو شایستە داراییەكانمان، بەرداوامین لەخزمەتكردنی هاووڵاتی و هاونیشتمانیان، بەڵام بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ناكەین سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەركەكانمان لەم رۆژانەی كە خەڵك هەمووی لەماڵەوە دانیشتوون و ئێمە ژیانی خۆمان و خاوو خێزانمان دەخەینە مەترسییەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە سوكایەتیمان پێبكرێت، تا كار بگاتە ئەوەی لە هاوپیشەیەكمان بدرێت، ئێمە وەكو پزیشكانی كوردستان لێرەوە ڕایدەگەیەنین:
1 - دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بكرێت و تاوانبار یەكسەر سزا بدرێت.
2 - وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی داوای لێبوورن بكات بەپەلە. 
3 - ئەم سووكاتییەو بێڕێزی و هەراسانكردنی پزیشكان دەستبەجێ رابووەستێنرێت كە لەبازگەو خاڵە پشكینەكان چەند رۆژێكە دەرهەق بەپزیشكان دەكرێت، لەمەولا تەنها بەپێناسی سەندیكا بۆیان هەبێت هاتووچۆ بكەن. 
4 - ئەگەر تا سەعات شەشی ئێوارە داواكارییەكان جێبەجێنەكرێن ، ئەوا تێكڕای پزیشكان ماندەگرن لەدەوام لەسبەینێوەو دەوام رادەگێرێت 
دەستەی پزیشكانی سلێمانی 
6-4-2020

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو